بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری سەرچاوەکانی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیازەوە، ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، جارێکی دیکە لە ئەنجامی هێرشێکدا دەنگی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەکە بیستراوە و بەرپرسانیش بۆ پاراستنی سەلامەتی، گەشتە ئاسمانییەکانیان وەستاندووە و داوایان لە گەشتیاران کردووە فڕۆکەخانەکە جێبەهێڵن.
ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە, لە ڕۆژانی ڕابردووشدا چەکدارانی حووسیی چەندین جار بە مووشەکی بالیستی و درۆن فڕۆکەخانەکانی ڕیاز و ئەبها و چەند پێگەیەکی تری ستراتیژیی سعودیەیان کردبووە ئامانج.