وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان لە هێرشەکان، وێرانکردنی هێزە سەربازییەکانی ئێران و رێگریکردنی یەکجاری بوو لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، گوتیشی ترهمپ بڕیاردهدات جهنگهكه چۆن كۆتایی دێت.
پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک ترەمپ بەرژەوەندیی ئەمریکا دەخاتە پێش هەموو شتێک و رایگەیاند، ئەمە جەنگی گۆڕینی رژێم نییە، بەڵام پێویستە ئەم رژێمە بگۆڕێت، چونکە جیهان بێ ئەوان باشتر دەبێت.
جەختی لهوهشکردەوە، سەرکردایەتی ئێران جگە لە تیرۆر، درۆن و موشەک هیچی دیکەی پێشکەش بە جیهان نەکردووە و بەرنامە ئەتۆمییەکەشیان کە لە ژێرزەوییەکاندا شاردرابووەوە، بۆ مەبەستی سەربازی بووە نەک ئاشتییخوازانە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پیت هیگسێس وتی: بەبێ گوێدانە یاسا بێماناکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، ئێمە هێرشەکانمان ئەنجامدا.
لە کۆتاییدا وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی، ئێمە تەنیا بەرگری ناکەین، بەڵکو جەنگاوەرین و دوژمن لەنێو دەبەین، ئێران رۆژ به رۆژ لاواز دهبێت، ئێمە ئەم جەنگە لە بەرژەوەندی ئەمریکا کۆتایی پێ دەهێنین و مێژوو دەنووسینەوە، هیواشی خواست خەڵکی ئێران ئەم دهرفهتهی ئێستا بقۆزنهوه.