ڕاستەوخۆ

وتەبێژی پژاک: ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران دەکرێت

reset font size increase font size

وتەبێژی پژاک رایگەیاند، ئاماژەکان بەرەو ئه‌وه‌ ده‌چن ئاماده‌كاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران ده‌ستپێبكات. ئاشکراشی کرد، هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک ئامادەن.

گەلاوێژ ئەورین وتەبێژی پژاک ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی سوپای پاسداران و ناوەندە ئەمنییەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئیلام، ورمێ، کرماشان، سنە و مەهاباد، قۆناغی دووەمی پلانەکەیە.

گوتیشی، ئامانجی ئەم هێرشانە لاوازکردنی توانای سەربازیی رژێمە لە ناوخۆدا، تا رێگە خۆش بکات بۆ هێرشی زەمینی کە پێشبینی دەکرێت لە رێگەی گەرووی هورمز و ناوچەکانی کەنداوەوە ئەنجام بدرێت.

وتەبێژی پژاک جەختی له‌وه‌کردەوە، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلی کوردییان لە ئەستۆیە و لە هەر بارودۆخێکدا بێت، ستراتیژی خۆپاراستن پەیڕەو دەکەن و ڕێگە نادەن گەلەکەیان ببێتە قوربانیی ململانێکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.