سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه به توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه زیان به عێراق بگه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، رێگه‌ناده‌ن وڵاته‌كه‌ی ببێته به‌شێك له ململانێكان.
له راگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی ئاڵۆزیی و نا سه‌قامگیریی و جه‌نگی ناوچه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئاسایشی نیشتمانیی كردووه و فه‌رمانی به هێزه ئه‌منیه‌كان و یه‌كه‌كانی سوپا كردووه به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌وڵێك بده‌نه‌وه ببێته هۆی نا سه‌قامگیریی عێراق و تێكدانی دۆخی ئاسایش و سه‌لامه‌تی.
هه‌روه‌ها سودانی داوای له هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه رێگه به هیچ گروپ و لایه‌نێك نه‌ده‌ن كارێك بكه‌ن ببێته هۆی په‌لكێشكردن و تێوه‌گلانی عێراق بۆ ناو ئه‌و جه‌نگه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به هێزه ئه‌منیه‌كانی گوتووه، ئازادی راده‌ربڕین و گردبونه‌وه و خۆپیشاندان یاسا ده‌سته‌به‌ری كردووه بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام داوای لێكردوون به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌ده‌ن ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان و باڵیۆزخانه و ناوه‌ند و شوێنه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان بكرێنه ئامانج و سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیرییان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز رێگه ناده‌ن له خاكی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه بكرێته سه‌ر هیچ وڵاتێك و عێراق له ململانێ و ئه‌جێندای ده‌ره‌كیی تێوه بگلێنرێت.