ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕێکی نوێی گفتوگۆ ئامادەن  

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ ئامادەییان دەربڕیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، تاهیر ئەندارابی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان دەڵێت، ئەمریکا و ئێران بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ ئامادەن، بەڵام کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان دیاری نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانیاری ورد لەبەردەست نییە سەبارەت بە شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان، بەڵام هەمیشە پەیوەندیان لە نێوان واشنتن و تاران بە کراوەیی دەهێڵێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.