وەزارەتی دەرەوەی ئێران وهڵامی گوتهكانی ترهمپی دایهوه و ڕەتیکردوەتەوە هیچ جۆرە گفتوگۆ و پەیوەندییەک لە نێوان تاران و واشنتندا هەبێت.
ئاژانسی میهری ئێران ڕاگهیهنراوێكی وهزارهتی دهرهوهی ئێرانی له بارهی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بڵاوكردهوه و تێیداهاتووه، هەرچەندە دەستپێشخەری لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە، بەڵام وەڵامی تاران بۆ هەموویان ڕوونە و جەخت دەکەنەوە کە ئەوان لایەنی دەسپێشخەر نەبوون لە هەڵگیرسانی ئەم شەڕەدا، بۆیە پێویستە تەواوی ئەو داواکارییانە ئاڕاستەی واشنتن بکرێن.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی فارس، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویکردوەتەوە، ترەمپ پاشەکشەی کردووە لە هێرشکردنە سەر ژێرخانە گرنگەکان لە کاتێکدا هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران کاریگەری گەورەی هەبووە.
بەرپرسەکە لێکدانەوەی بۆ قسەکانی ترەمپ بەمجۆرە کردووە، کە فشار لەسەر بازاڕ و مەترسی لەسەر هاوبەشەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا زیادیکردووە و ئەمەش هۆکاری پاشەکشێی ترەمپ بووە.
بەرپرسەکە ئاماژە بەوەشدەکات، تا ئێستا دانوستان نەکراوە و دانوستانیش نەبووە و بەمجۆرە شەڕە دەروونییە نە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێش جەنگ و نە ئاشتی لە بازاڕەکانی وزەدا دروست دەبێت.
ئهم لێدوانانهش دوای ئهوهدێن، پێشت ترهمپ ڕایگهیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران گفتوگۆی بەرهەمدارمان کردووە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هێرشەکان ڕادەگرین.