ڕاستەوخۆ

تەسنیم: بڕینی ئینتەرنێت لە کاتی جەنگدا پێویستییەکی نیشتیمانییە

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، کە پچڕانی ئینتەرنێت لە کاتی شەڕدا بە پێویستییەکی نیشتمانی و بەشێک لە سەروەریی وڵات دادەنرێت.

ئاژانسی تەسنیم ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەردەمی جەنگە هێبریدەکاندا، کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بووەتە "ستانداردێکی بەرگریی جیهانی".

دەشڵێت: هیچ دەوڵەتێکی بەهێز لە جیهاندا ئاسایشی ژێرخانەکانی خۆی ناکاتە قوربانیی رەوتی ئازادیی زانیارییەکان لە کاتی شەڕدا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە پچڕاندنی ئینتەرنێت لە کاتی تەنگژە سەربازییەکاندا، ڕێکارێکی پەسەندکراو و یاسایەکی نوێیە لەسەر ئاستی جیهان، چونکە پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی و ڕێگری لە زانیاریی چەواشەکارانە لە پێشینەی کارەکاندایە.

 ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە ئێراندا لە کاتی ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی گەل و شەڕدا هێڵی ئینتەرنێت بە تەواوی دەبڕدرێت و پەیوەندی 90 ملیۆن کەس لەگەڵ جیهانی دەرەوە ئاستەنگ دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.