بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، تا ئێستا 18 وڵات داوایانکردووە هاووڵاتییانیان بەپەلە ئێران بەجێهێڵن.
بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا و ئەگەری هێرشکردنە سەر تاران، زۆربەی وڵاتان و بەتایبەتیش وڵاتانی ئەوروپی داوایان لە هاووڵاتییانیان کردووە لەڕێگەی فڕۆکەی بازگانییەکانەوە بە زووترینکات ئێران جێبهێڵن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هۆکاری سەرەکی ئەم هۆشدارییانەی دەوڵەتان لەپێناو زیادبوونی مەترسی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی بیانییه لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ههروهها بوونی نائارامییه له ناوخۆی ئهو وڵاته.
میدیا ئێرانییهكه باسی لهوهكردووه، ئەو وڵاتانەی داوای بەجێهێشتنی ئێرانیان ئهمانهن (ئەمریکا، ئەڵمانیا، کەنەدا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئوستراڵیا، یابان، پۆڵەندا، ئیتالیا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، سوید، نەرویج، دانیمارک، بەلجیکا، سویسرا، نەمسا و سوریا).