ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له گوندێكی باڵه‌كانی له سنووری سۆران مینێك به باوك و كوڕێكدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه باوكه‌كه گیانی له ده‌ستدا و كوڕه‌كه‌شی برینداربوو.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران به میدیاكانی راگەیاند، نزیک بانگی ئێوارە ئاگادارکرانەوە، لە پشتی گوندی دەربەند لە باڵەکایەتی مین بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە، باوکەکە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕەکە تەمەنی 12 ساڵانە و چاوێکی لەدەستداوە و بریندارە، بە زه‌حمه‌ت توانیوویانه تەرمی باوکەکە بدۆزنەوە، هه‌ردووكیان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای به‌هاره چوونەتە ئەو ناوچه‌یه.
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هاردا به‌شێك له هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره روو له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ناشاره‌زاییان له بوونی مین یان نه‌بوونی هێمای تایبه‌ت له‌و ناوچانه رووبه‌ڕووی رووداوی نه‌خوازراوی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بنه‌وه.