لە پەیامەکەی کەژەکەدا هاتووە، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر شنگال تەنیا ئامانجیان کۆمەڵکوژیی جەستەیی نییە، بەڵکو دەخوازن کولتووری دێرینی کۆمەڵگەی ئێزدی و ژیانی کۆمەڵایەتییان لەناو ببەن.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە تاکە رێگە بۆ پاراستنی شنگال، پەرەپێدانی هێزی خۆپاراستنی ژنان و رێکخستنی کۆمەڵگەیە.
کەژەکە داوا لە ژنانی ئێزدی دەکات وەک هێزێکی کارا لە گۆڕانکارییەکانی عێراقدا دەربکەون و دەڵێت: "دەبێت ژنانی ئێزدی ببنە هێزێکی دامەزرێنەر لە عێراقێکی دیموکراسیدا."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، کە شەنگال ناوەندی "رێنسانسی ژنە" لە میزۆپۆتامیا و تەنیا بە یەکگرتوویی ناوخۆیی و ناساندنی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییەکان، دەتوانرێت قەوارەیەکی پارێزراو بۆ ناوچەکە دەستەبەر بکرێت.