ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی ئێران زانیاری له بارەی دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی ئێران وردەکاریی دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی له جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بریندار بوو.

ئاژانسی (ئیسنا) له زاری حوسێن کرمانپوور، بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن له وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند: "ڕێبەر له ڕۆژی یەکەمی جەنگدا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سینا و هەر لەگەڵ گەیشتنیدا دەرکەوتووە کە هێشتا له ژیاندا ماوە".

بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەش کرد، تیمی پزیشکی دەستبەجێ ژووری نەشتەرگەرییان ئامادە کردووە و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و گوتی: "برینەکەی سەخت نەبووە، بەڵام سروشتییە هەر کەسێک له شوێنی ڕووداوەکە بێت، تووشی چەندین برینداریی جۆراوجۆر ببێت".

زاری حوسێن کرمانپوور ئەوەشی گوت: "برینەکانی ڕابەر له و جۆرانە نەبوون ببنە هۆی شێواندن یان بڕینەوەی قاچەکانی. ئێستاش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دۆخی تەندروستیی جێگیر بووە".

بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییەکان له وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد، شوێنی برینەکانی تەقەڵی پێوەیە، به تایبەت له قاچیدا و جەختی کردەوە، دۆخی تەندروستیی لە ژێر چاودێریدایە و مەترسی نییە.

هەریمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.