گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە مەککە و دەستیان بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکانیان کردووە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرە له بارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەوە گوتی: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەم ساڵ هەموو حاجیان بە فڕۆکە گەشتی سعودیە دەکەن و له فڕۆکەخانەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە".
ژمارەی تەواوی حاجیانی باشووری کوردستان بۆ ئەم ساڵ 5120 کەسن، کە پرۆسەی گواستنەوەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو له ڕێگەی ئاسمانییەوە جێبەجێ کراوە.