ڕاستەوخۆ

تەندروستیی کەرکوک: یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە حەویجە تۆمار کرا

reset font size increase font size

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی تەممووزی 2026)، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە قەزای حەویجە ڕاگەیاند؛

بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکە بۆ چوار حاڵەت بەرزبووەوە.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک ڕایگەیاند: "حاڵەتەکە لە نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە بۆ نەخۆشێکی تەمەن 35 ساڵ تۆمارکراوە کە نیشتەجێی گوندی بەرتەغالییەی سەر بە قەزای حەویجەیە.

 ئەمە یەکەم حاڵەتە لەسەر ئاستی قەزاکە و چوارەمین حاڵەتیشە لەسەرانسەری پارێزگای کەرکووکدا."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە تووشبووەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیی پێویستدایە و تیمە تەندروستییەکان دەستیان کردووە بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی پەتاکە و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەکەدا هەبووە.

 هاوکات ڕێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر.

تیمە تەندروستییەکانی پارێزگاکە جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوونی تەواوی هاووڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکەنەوە، بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە دەستدان لە ئاژەڵی گوماناوی، سەربڕینی ئاژەڵ تەنیا لە سەربڕخانە فەرمییەکاندا، و سەردانیکردنی دەستبەجێی سەنتەرە تەندروستییەکان لە کاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی گوماناوی، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێشوەختە و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی هەوکردنەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.