ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە ڕێکار و تەمەنی وەرگرتنی قوتابییانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و وەرگرتنی قوتابییان و خوێندکارانی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەمان ڕێکارەکانی ساڵی پێشوو دەکاتەوە.

بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکانی وەزارەت، خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و تەمەنی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

خشتەی کاتیی پرۆسەکە

دەستپێکردنی وەرگرتن: پرۆسەکە لە 15ـی 7ـی 2026 دەستپێدەکات و تا 19ـی 8ـی 2026 بەردەوام دەبێت؛ ئەم وادەیە باخچەی منداڵان، پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و جیاکردنەوەی دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی دەگرێتەوە.

جیاکردنەوەی پۆلەکان و سیستەمی ئەلیکترۆنی: پێویستە تا ڕێکەوتی 30ـی 8ـی 2026 سەرجەم پۆلەکان جیاکرابێتنەوە و ناوەکان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی (E-parwarda) تۆمار کرابن.

خشتەی بەشەوانە: ڕۆژی 6ـی 9ـی 2026 وەک دوا وادە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەکە لە سیستەمی ئی-پەروەردەدا دیاریکراوە.

تەمەنی دیاریکراو بۆ وەرگرتن

باخچەی منداڵان (قۆناغی یەکەم): ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە لە نێوان 1ـی 1ـی 2022 تا 31ـی 12ـی 2022 لەدایکبوون.

باخچەی منداڵان (قۆناغی دووەم): تایبەتە بەو منداڵانەی کە لەدایکبووی ساڵی 2021ن.

پۆلی یەکەمی بنەڕەتی: تایبەتە بەو قوتابییانەی کە لەدایکبووی ساڵی 2020ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.