سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پاراستنی سروشتی کوردستان تەنیا ئەرکێکی حکومی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستە ناوەندەکانی پەروەردە، خێزان و میدیا پێکەوە کار بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ژینگەپارێزی بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، 5ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم ژینگەپارێزان، ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە دڵسۆزانە بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان کار دەکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی هۆشیاریی کۆمەڵگە کردەوە لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوادا و ڕایگەیاند:
"پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی ئاووهەوا، تهنيا ئهركێكى حكومى نييه، بهڵکو بەرپرسیاريهتییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆیيی هاوبەشە."
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پابەندە بە هاوکاری و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، لە پێناو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان ، مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی تەندروست، دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.