وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له هەشت ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ هاوبه‌شانی ماڵان له‌سه‌ر پسوڵه‌كانی كاره‌با گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی مانگی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا بۆ پێدانی پاڵپشتی به‌ڕێژه‌ی 20 %له‌سه‌ر هه‌مو پاره‌دانێك كه له‌ڕێگه‌ی سه‌كۆی پاره‌دانی دیجیتاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئی -پسوڵه ئه‌نجامده‌درێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "زۆرینه‌ی هاوبه‌شانی ماڵان كه ئه‌و پاڵپشتییه ده‌یانگرێته‌وه له‌سه‌ر پسوڵه‌ی كاره‌بای مانگی شوبات سودمه‌ندبوون، به‌شێكی دیكه‌ی هاوبه‌شانی ماڵان سودمه‌ند ده‌بن له‌و پاڵپشتییه له‌سه‌ر پسوڵه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 500 هاوڵاتی كه زیاتره له 70%ـی هاوڵاتیانی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه له‌ڕێگای پڕۆژه‌ی ڕوناكی، به‌گوێرەی نرخه نوێیه‌كانیش، 80%ـی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی كه‌مده‌رامه‌تان، پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن به‌راورد به‌و پاره‌یه‌ی پێشتر ده‌یاندا بۆ كاره‌بای مولیده و كاره‌بای نیشتمانی.