ڕاستەوخۆ

ئەم مانگە زیاتر لە چوار هەزار خانەنشینی پێشمەرگە مووچەیان بۆ دەبەسترێت

reset font size increase font size

حاجی مەلا ئەمین بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە ڕایگەیاند، داوامان لە حکومەتی فیدڕاڵ کردووە خزمەتی پێشمەرگە لە ساڵی 1991ـەوە هەر ساڵێک بە دوو ساڵ هەژمار بکرێت، دەربارەی پاداشتی 12 مووچەش ڕەزامەندی دراوە مانگانە بڕە پارەیەک خەرج بکرێت تاوەکو سەرجەم قەرزەکان پاکتاو دەبن.

دەشڵێت، ئەم مانگە چوارهەزار و 500 دۆسیە نێردراون تاوەکو موچەیان بۆ ببەسترێت، هاوکات سێ هەزار دۆسیە ماون کە ناوی ئەوان لەگەڵ لیستی مانگی 3 بۆ بەغدا دەنێرین.

بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە لە ساڵی 2014ـەوە 12 مووچەکەی ئیکرامییەیان بۆ خەرجنەکراوە، هەر بۆیە ڕێنمایی تازە هەیە بۆ دابەشکردنی ئەو 12 مووچەیە.

.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.