حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند، لە نزیک شاری کۆیە بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپێکمان، بەڵام زیانەکان نەزانراون.
ماڵپه‌ڕی فەرمییی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرش کرایەسەر كه‌مپی "زەوییە سپی" كه كه‌مپێكی حزبه‌كه‌مانه له نزیك شاری كۆیه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، لە هێرشەکەدا، ماڵێکی مەدەنیی خێزانەکانی حزبی دیموکرات کراوەتە ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بدات.
لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، تا ئێستا بە زیاتر لە 200 درۆن هێرشکراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.