ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌ڵێت، هاوڕێیانمان كه له‌گه‌ڵ ته‌رمی شه‌هید غه‌زاڵ بوون ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌یه نه‌بوون كه مزگه‌وت بۆ شۆردنی ته‌رمه‌كه‌ی ئاماده‌كراوه، هەروەها ئەو هەوڵانهش پوچه‌ڵكرایه‌وه کە دەیانویست مەودایەک لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشور دروست بکەن.
نەوید میهراوەر، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە بە چەند خاڵێك ڕوونكردنەوەی لەسەر كەیسی شەهید غەزاڵ مه‌ولان داوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نەخۆشخانەی شۆڕش به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری برینداری ئه‌وانی كردووه، به‌ڵام له كه‌یسی شه‌هید غه‌زاڵدا وه‌ك پێشوو نه‌بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوڕێیانی ئێمە کە لەگەڵ تەرمەکە بوون، لەو هەوڵ و دڵسۆزییانە ئاگادار نەبوون كه مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران له سلێمانی بۆ شۆردنی ته‌رمه‌كه‌ی ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ها لە سلێمانی کەسانێکی زۆر بە پەرۆشەوە هەوڵیان داوە لە ڕێکخستن و ئەسپەردەکردندا بەشداری بکەن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، ڕۆژی 16ـی نیسانی 2026 كاتێك هه‌وڵدرا ته‌رمی شه‌هید غه‌زاڵ مه‌ولان، كه له بۆردوومانێكی درۆنیی ئێران‌دا له كه‌مپی سورداش برینداربوو دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هید بوو، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه ڕێگه نه‌دراوه له هیچ مزگه‌وتێك ته‌رمه‌كه‌ی بشۆردرێت.