سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لەم دۆخە هەستیارەدا هەموو هەوڵمان بۆ پاراستنی سەقامگیرییە. گوتیشی، بەرپرسیارێتی هەموومانە حکومەتێک دروستبکەین کە خزمەتی خەڵک بکات.
لە یادی 35 ساڵەی ڕاپەڕین، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم دۆخە هەستیار و ناسەقامگیرەی ناوچەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت، هەموو هەوڵمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و دوورخستنەوەی ململانێکانە لە خاکەکەمان.
گوتیشی، بەرپرسیارێتی هەموومانە بە پێکەوەیی و رۆحیەتی نیشتمانیی دوور لە دروشم هەنگاو بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتێک دروستبکەین، کە خزمەتی خەڵک بکات و لە ئاست داخوازیی و پێویستییەکاندا بێت .