ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، شاری مێهرانی لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سنووریی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق هەستی پێکراوە.
تاوەکو ئێستا چاودێرانی ناوچەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمییان لەبارەی بوونی زیانی گیانی یان ماددیی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.