ڕاستەوخۆ

یەکێتی داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەکەی زێرەڤانی لە هەولێر دەکات

reset font size increase font size

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێتە سەر هێڵ بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لە گرتووخانەیەکی هەولێر و ڕایدەگەیەنێت؛ "ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە بە ناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروستبکرێت و شەهید بکرێت."

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە و دەڵێت، پێشمەرگە ڕەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلی کوردستانە و شایستەی ئەوەن ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بۆ دابین بکرێت، نەک ڕووبەڕووی دۆخێکی لەو شێوەیە ببنەوە.

ئەم پەیامە توندەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوای ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە ناوی (ئاسۆ مەجید قادر) کە پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، لە 5ـی ئەم مانگەدا لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەڵام لە بەرامبەردا، کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیە گوتەکانی پۆلیس ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئاسەواری ئەشکەنجەدانی توند بە جەستەی ڕۆڵەکەیانەوە دیار بووە؛ ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کوڕەکەیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە و داوای لێکۆڵینەوەی جدی و بێلایەنانە لە هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانی دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.