پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، بۆ زێدی خۆیان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا، بڕیارە نزیکەی 400 خێزان بۆ ناوچەکانی جندرێس، ماباتا و شیێ بگەڕێنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، کە لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، هەر یەک لە؛ کۆمەبەندی کۆمەڵایەتی عەفرین، ئەنجومەنی ئاوارەکانی عەفرین - شەهبا و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەورووپا، وردەکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکانیان خستەڕوو.
بەپێی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) و حکومەتی کاتیی لە سوریا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان، لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکات.
ئیبراهیم حەفتارۆ، ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمەبەندی کۆمەڵایەتیی عەفرین رایگەیاند، دەست بە ناردنەوەی ئاوارەکان دەکەن، جەختی لهوهشکردەوە، پێش ئەم هەنگاوە کۆبوونەوەی چڕوپڕیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام داوە.