ڕاستەوخۆ

موستەفا قەرەسوو: هێزی هزریی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین تایبەتمەندیی ئێمەیە

reset font size increase font size

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، تەڤگەری ئازادی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا، لە ڕووی هزرییەوە گەشەی زیاتری کردووە و گوتی: "دەبێت حکوومەتی تورکیا لە قسەی ناو پەرلەمان تێپەڕێت و هەنگاوی کردەیی بۆ ناساندنی پێگەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بنێت".

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی (مەدیا خەبەر) دا، تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پڕۆسەی ئاشتی و ڕایگەیاند، خاوبوونەوەی ئێستای پڕۆسەکە و چەقبەستوویی گفتوگۆکان، لە ئەنجامی هەنگاونەنانی حکومەتی ئاکەپەوەیە، کە وای کردووە پڕۆژەی یەکگرتن بە شێوەی دیموکراسی بەرەو بێ‌ مانابوون بچێت.

ئەندامەکەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دوای 50 ساڵ تێکۆشان، بزووتنەوەکەیان وەرچەرخانی بەرەو سیاسەتی دیموکراتی ئەنجام داوە و گوتی: "هێزی هزریی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین تایبەتمەندیی ئێمەیە، ئەم هێزە نە چەکە و نە پارە، بەڵکو ڕوانینێکە کاریگەریی لەسەر جیهان داناوە و ئێستا لە هەموو کاتێک بەهێزترین".

سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی، مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند: "قسەکانی باخچەلی لە بارەی پێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ئەرێنین، بەڵام بۆ ئەوەی واتای هەبێت، دەبێت ئەردۆغان بیخاتە بواری کردەییەوە، چونکە بەبێ بە فەرمی ناساندنی پێگەی ڕێبەر ئاپۆ وەک کەسی سەرەکی، هیچ پڕۆسەیەک ناگاتە ئەنجام".

مستەفا قەرەسوو جەختی لەوەش کردەوە: "سەپاندنی زمانی تورکی لە گوتارە ئاینییەکان باکور و ڕێگریکردن لە زمانی کوردی لە ڕۆژاڤا، دژایەتیکردنی ئاشکرای ئیرادەی گەلی کوردە، پێویستە کوردانی بڕوادار و کۆمەڵگە لە بەرانبەر ئەم سوکایەتییانە بێدەنگ نەبن".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.