ڕاستەوخۆ

شارەوانیی قامیشلۆ و کۆمپانیای ئارڤیۆن کۆتاییان بە گرێبەستەکەیان هێنا

reset font size increase font size

لە شاری قامیشلۆ، شارەوانیی گەل و کۆمپانیای ئارڤیۆن دوای شەش مانگ لە کارکردنی تاقیکردنەوە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە، بە فەرمی کۆتاییان بە گرێبەستەکەی نێوانیان هێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026)، شارەوانیی گەلی قامیشلۆ ڕایگەیاند، ئەو گرێبەستەی بەر لە شەش مانگ بۆ پاککردنەوەی شار لەگەڵ کۆمپانیای ئارڤیۆن واژۆ کرابوو، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، گەیشتووەتە کۆتایی و لەمەودوا شارەوانی خۆی ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەگرێتە ئەستۆ.

شارەوانیی قامیشلۆ لە بارەی وردەکاریی بڕیارەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ڕێکەوتی (شەش) ی ئایاردا لەگەڵ کۆمپانیاکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە و گوتییش: "ئێستا پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی کارەکان لە کۆمپانیاوە بۆ شارەوانی بەڕێوە دەچێت و هەر ئەوەیش هۆکاری سستیی پاککردنەوەی شار بووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا".

بەرپرسانی شارەوانی ڕایانگیاندیش: "لە ئەمڕۆوە شارەوانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکات و بۆ داهاتوویش گفتوگۆ لە سەر شێوازی جیاوازتر دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە بگەنە هاوڵاتییان".

شارەوانیی قامیشلۆ جەختی لە ئەویش کردەوە: "تیمەکانمان لە دۆخی ئامادەباشی دان بۆ ئەوەی ئەو پاشماوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە گەڕەکەکان کۆ بوونەتەوە، بە زووترین کات لایان بەرن".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.