ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی سەربازیی عێراق: هێزێکی ئیسرائیلی هاتوونەتە نەجەف

reset font size increase font size

لە ناوچەی بادیەی نەجەف، هێزێکی ئیسرائیلی بە چەکی ئەمریکییەوە هێرشێکی کنە و پشکنینیان ئەنجام داوە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقییش دەست بە جێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026)، بەرپرسێکی سەربازیی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ کەناڵی (ئەلعەرەبییە) ئاشکرای کرد، هێزێکی ئیسرائیلی، کە چەکی پێشکەوتووی ئەمریکییان پێ بووە، هاتوونەتە ناوچەی بادیەی نەجەف و کنە و پشکنینیان لە ناوچەکە دا کردووە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق لە بارەی وردەکاریی ڕووداوەکەوە بە ئەلعەرەبییەی ڕایگەیاندووە، هێزە ئیسرائیلییەکە لە کاتی گەڕانەکەیان دا چەکی ئەمریکییان بەکار هێناوە و گوتییش: "دوای زانینی ڕووداوەکە، هێزە عێراقییەکان دەست بە جێ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست".

بەرپرسەکە ڕایگەیاندیش: "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی هێزەکانمان لە ئەو ناوچەیە، هیچ بەڵگەیەکی دەست نەکەوتووە، کە بوونی بنکەیەکی سەربازیی چەسپاو لە ئەو ناوچەیە دا بسەلمێنێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

ئەو بەرپرسە سەربازییە جەختی لە ئەویش کردەوە، چاودێرییە ئەمنییەکان بۆ ناوچە بیابانییەکان چڕ کراونەتەوە و گوتییش: "هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشی دان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق و ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.