ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی: دوایین گوژمەی مووچەی نیسان گەیشت

reset font size increase font size

تەواوی پارەی موچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026)، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوایین گوژمەی پارەی موچە، کە بڕەکەی 298 ملیار دینارە، لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. بەوەیش کۆی پارەی بەردەست بۆ موچەی مانگی نیسان گەیشتووەتە 961 ملیار و 736 ملیۆن دینار.

وەزارەتی دارایی لە بارەی کورتهێنانی پارەکەوە ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن دیناری نەناردووە و گوتی: "ئەم بڕە پارەیە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کە ڕەوانە نەکراوە".

ئەوەشی ڕایگەیاند: "دوێنێ بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بە گەیشتنی ئەم بڕە پارەیەی ئەمڕۆیش، ئێستا وەزارەت 961 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران وەرگرتووە".

وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەی تەواو خشتەی موچە ڕادەگەیەنن و گوتییش: "چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.