محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر جووڵە نوێیەکانی ناو پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و ڕایگەیاند کە پێشنیازەیاسایەک لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە ئامادە کراوە تاوەکو تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرز بکرێتەوە.
ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە کارگێڕی و هونەرییەی کە بەهۆی خانەنشینبوونی پێشوەختەی شارەزاکانەوە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دروستبووە.
خەفاجی ڕوونیکردەوە کە مەبەستی سەرەکی لەم هەموارە سوودوەرگرتنە لەو ئەزموونە کەڵەکەبووەی فەرمانبەران کە لە لووتکەی تەمەنی کارکردنیاندا ناچار بە جێهێشتنی وەزیفە دەکرێن.
جەختی لەوەش کردەوە کە تێپەڕاندنی ئەم پێشنیازە بە ئاسانی بەڕێوە ناچێت، بەڵکو پرۆسەکە دوای خوێندنەوەی یەکەم دەکەوێتە ناو بازنەی گفتوگۆیەکی قووڵ کە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان کوتلە جیاوازەکان و گرنگتر لەوەش، ڕەزامەندیی حکومەتی عێراق لەسەر دابینکردنی تێچووە داراییەکان.
لەبەر ئەوەت هەر گۆڕانکارییەک لە تەمەنی وەزیفی پێویستی بە هەڵسەنگاندنی وردی خەرجییەکان و میلاکاتی گشتی هەیە و دواجار بارودۆخی دارایی وڵات بڕیاردەری سەرەکی دەبێت لەسەر پەسندکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەو هەموارردنی خەرجییە داراییەکانی ئەم گۆڕانکارییە.