ڕاستەوخۆ

ئەمریکا پێنج مەرجی قورس بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دادەنێت

reset font size increase font size

میدیای فەرمیی ئێران پەردە لەسەر مەرجە نوێیەکانی ئەمریکا لادەبات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و ڕایدەگەیەنێت، واشنتن داوای ڕادەستکردنی یۆرانیۆم و بێبەشکردنی ئێران لە قەرەبووی شەڕ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئایاری 2026، ئاژانسی هەواڵی (فارس نیوز)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا زانیاریی وردی لەبارەی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، واشنتن پێشنیازێکی پێنج خاڵی ئاراستەی تاران کردووە، کە بە سەپاندنی ئیرادە لەقەڵەم دراوە.

پێنج مەرجە سەرەکییەکەی واشنتن بریتین لە:

- ئەمریکا هیچ جۆرە قەرەبوویەکی زیانەکانی جەنگ بە ئێران نادات.
- بردنەدەرەوە و ڕادەستکردنی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئەمریکا.
- تەنیا یەک کۆمەڵگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە چالاکی بمێنێتەوە.
- ئازادنەکردنی تەنانەت ٢٥٪ـی پارە سڕکراوەکانی ئێران.
- ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکاندا تەنیا لە ڕێگەی پرۆسەی گفتوگۆوە بێت.

ئاژانسی فارس نیوز لەبارەی ئەم مەرجانەوە ڕایگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئەو ئامانجانە بپێکێت، کە لە گۆڕەپانی شەڕدا بۆی بەدی نەهاتووە و گوتی: "تەنانەت ئەگەر ئێران ئەم مەرجانەش جێبەجێ بکات، هێشتا مەترسیی هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان وەک خۆی دەمێنێتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، ئێران لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە وەڵامی پێشنیازەکانی ئەمریکای داوەتەوە و پێنج پێشمەرجی بۆ دروستکردنی متمانە داناوە، کە بریتین لە: کۆتاییهێنان بە شەڕ (بەتایبەت لە لوبنان)، هەڵگرتنی گەمارۆکان، ئازادکردنی تەواوی پارە بلۆککراوەکان، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و دانپێدانان بە سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.

باشوری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.