نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و سوریا لەسەر هێشتنەوەی بارودۆخی ئاسایش لە نێوانیاندا ڕێککەوتبوون.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، حکومەتی سوریا نزیک بووەوە لە پێشێلکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە لە ڕێگەی ڕێگەدان بە جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک شارۆچکەی حەلەب.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئیسرائیل بە بەردەوامی هۆشداری دابووە سوریا، کە جێگیرکردنی ئەو هێزانە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، بەڵام دیمەشق ئەو هۆشدارییانەی پشتگوێ خستبوو.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، تەل ئەبیب هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی خۆی قبوڵ ناکات، بەڵام پێشوازی لە گەڕانەوە بۆ ڕەوشی پێشووی ئاسایش دەکات.