ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگه‌یاند، له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائل بۆ سه‌ر پێگه و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوپا، حه‌وت فه‌رمانده‌یان كوژراون.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ده‌ڵێت، تۆڵه‌ی گه‌وره له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات، ناو و پله‌ی هه‌ر حه‌وت فه‌رمانده‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه، محەممەد شیرازی، لێپرسراوی نوسینگەی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، ساڵح ئەسەدی، جێگری ئیتلاعاتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، موحسین دەرەباغی، جێگری ئامادەیی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، ئەکبەر ئیبراهیم زادە، جێگری بەرپرسی فەرماندەیی فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکان، غوڵامڕەزا ڕەزاییان، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەرەج، بەهرام حوسێنی مۆتلاغ، بەرپرسی بەشی پلاندانان و ئۆپراسیۆنەکان، حەسەن عەلی تاجیک، بەرپرسی بەشی ئامادەیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان.