ڕاستەوخۆ

دوای دوو مانگ لە هەڵکشانی گرژی و جەنگ ئایا ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتن واژۆ دەکەن؟

reset font size increase font size

ئامادەکردن: کازیوە عەلاف

ڕۆژنامەوی وۆڵ ستریت جۆرناڵ وردەکاری پێشنیازە نوێیەکانی ئەمریکای بۆ ئێران بڵاوکردەوە و ترەمپ دەڵێت، گەشبینە بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، بەڵام لەبەرانبەردا ئێران دەڵێت، پێشنیازەکانی ئەمریکا جێگەی قبوڵ نین و گفتوگۆکان بەردەوامن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، واشنتن خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانە، داوای قەدەغەکردنی هەر جۆرە چالاکییەکی ئەتۆمیی ژێرزەمینی ئێران کردووە.

هاوکات بەشێکی دیکەی خواستەکانی ئەمریکا بریتین لە وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 20 ساڵ، ڕادەستکردنی سەرجەم کۆگاکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، پشکنینی دەستبەجێ و بێ سنور بۆ هەر شوێنێکی گومانلێکراو کە پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەبێت.

هەر لە چوارچێوەی هەمان پێشنیازدا پێویستە ئێران گەرووی هورمز بکاتەوە و لەبەرانبەریشدا، ئەمریکا بەشێک لە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران سووک دەکات. هاوکات، لابردنی سزاکان بەندە بە "جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی بەڵێننامەکان" لەلایەن ئێرانەوە، نەک تەنیا واژۆکردنی ڕێککەوتنێک.

 ئاماژە بەوەشکراوە، ڕەنگە لە سەرەتادا بەشێک لە سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن. ئەگەر تاران پێشنیازەکانی ئەمریکا قبوڵ بکات دانوستانی 30 ڕۆژە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەردوولا ئەنجامدەدرێت.

ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات جەنگیی ئێران بەمزووانە کۆتایی پێبێت و ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولادا ئەنجامبدرێت، لەبەرانبەریشدا ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا وڵات بەردەوامە، بەڵام بەشێک لە پێشنیازەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی مایەی قبوڵ نین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.