له پارێزگای دیاله هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیی، به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژران و 4 كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق ده‌ڵێت، له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی عیسهی باشوری شارۆچكه‌ی میقدادیه، كه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیه له پارێزگای دیاله.
سەرچاوەکە دەڵێت، به‌و هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژراون و 4 كه‌س برینداربوون كه برینی دووانیان سه‌خته.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌ی عێراق ده‌ڵێت، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كرێت له هێرشه‌كه.