ڕاستەوخۆ

تاران لە ڕێگەی میدیاییەوە زەمینەسازی بۆ هێرشکردنە سەر کورد دەکات

reset font size increase font size

حکومەتی ئێران لە نوێترین هەنگاوییدا، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زنجیرە فیلمێک بەناوی "ڕووناکی شەو"، شەڕێکی تایبەتی دژ بە کورد دەستپێکردووە و زەمینەسازی بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی ئێران شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تەواوی بە سەربازگە کردووە و بە جێگیرکردنی چەکی قورس لە ناو شارەکاندا و ئامادەکاریی بۆ پێکدادانێکی قورسی سەربازیی دەکات.

هاوکات، سوپای پاسداران سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی بە تانک و تۆپ تەنیوە، هەڕەشەی ئەوەی لە خەڵکی سنورەکان کردووە، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دەیانکاتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەشەوە، لە ڕێگەی درۆن و موشەکەوە ناوەندەکانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، فڕۆکەخانەکان و ناوەندە دیپلۆماتییەکان وهەروەها کەمپی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، بە بەردەوامی دەکاتە ئامانج.

تاران لە ڕێگەی زنجیرە فیلمەکانییەوە، کار لەسەر شێواندنی وێنەی کورد دەکات و هەوڵ دەدات کورد وەک کارکتەرێکی "سیخوڕ و تیرۆریست" نمایش بکات کە گوایە لە خزمەت ئەجێنداکانی ئیسرائیلدایە و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ئێران دەدات.

بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە فیلمانە لە میدیای فەرمیی حکومەتی ئێران، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ هێرشێکی بەرفراوانی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.