ڕاستەوخۆ

ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ ئەحمەد شەرع: ناوی سوریام لە لیستی وڵاتانی پشتگیریکەری تیرۆر لادا

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەنگاوێکی مێژووییدا بڕیاری دا بە لادانی ناوی سوریا لە لیستی ئەو دەوڵەتانەی کە واشنتن وەک "پشتگیریکەری تیرۆر" پۆلێنی کردوون. بڕیارەکە ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە ڕاگەیاندرا.

لەو نامەیەی ترەمپ ئاراستەی ئەحمەد شەرعی کردووە، هاتووە: "کۆنگرێسی ئەمریکام لە بڕیاری خۆم بۆ لادانی ناوی سوریا لە لیستی دەوڵەتانی پشتگیریکەری تیرۆر ئاگادار کردووەتەوە."

بەگوێرەی یاسای ئەمریکا، کۆنگرێس ٤٥ ڕۆژ مۆڵەتی پێداچوونەوەی هەیە بۆ ئەوەی بڕیارەکە ببێتە کۆتایی.

ترەمپ لە نامەکەیدا جەختی لە پرسی ئاوەدانکردنەوەی سوریا کردووەتەوە و نووسیویەتی: "بەڵێنم دابوو کە سەرجەم ئەو بەربەستانە لابەرم کە ڕێگرن لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەتان، زۆر بەمزووانەش دەتوانن ئەوە بکەن."

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایشی کردووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئامادەن بۆ وەبەرهێنان لە سوریا بە مەبەستی گەشەپێدانی ئابووریی ئەو وڵاتە.

لادانی ناوی سووریا لەم لیستە ڕەشە، کە لە ساڵی ١٩٧٩ـەوە واشنتن داسەپاندبووی، ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی و بازرگانیی ئازاد بۆ ناو سوریا.

ترەمپ لە کۆتایی نامەکەیدا هیوای خواستووە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان واشنتن و دیمەشق و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی گەلی سوریا دروستبکات.

دەقی نامەکە:

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.