ڕاستەوخۆ

لەیلا گوڤەن لە بەندیخانەوە: ژیانی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی بە ئیرادەی ژنان بونیاد دەنرێت

reset font size increase font size

سیاسەتمەداری کورد، لەیلا گوڤەن، لە ناو بەندیخانەی سینجانی ژنان لە ئەنقەرە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژیانی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی و ئیرادەی ژنان دروست بکرێت.

پەیامەکەی لەیلا گوڤەن دوای ئەوە دێت کە ناوچەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان وەک "شاری ژنان" ناسێنرا.

گوڤەن ئاماژەی بەوە کردووە کە شاری گەڤەر نەک تەنیا بۆ باکووری کوردستان، بەڵکو بۆ هەر چوار پارچەکەی کوردستان خاوەن گرنگییەکی سیمبۆلییە و ڕایگەیاندووە: "ئەگەر ئەم مۆدێلە لە گەڤەر سەرکەوتوو بێت، دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ کۆمەڵگاکانی دەوروبەریشی."

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە باسی لە ڕۆڵی سەرەکیی ژنان لە کۆمەڵگەدا کردووە و دەڵێت، ژنان نەک تەنیا بە ڕەنج و ماندووبوونیان، بەڵکو بە زانیاری، ڕێکخستن و تێگەیشتنیان بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ، هێزی سەرەکین لە بنیادنانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا.

لەیلا گوڤەن لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە "وەک چۆن ژنان لە ناو خێزاندا خاوەن هێزن، بە هەمان شێوەش دەبێت لە بەڕێوەبردن و بڕیارەکانی پەیوەست بە شارەکانیشدا خاوەن بڕیار و دەسەڵاتی ڕاستەقینە بن."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.