ڕاستەوخۆ

نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەرهێنەرە ژنەکان لە ئیزمیر دەستی پێکرد

reset font size increase font size

بە بەشداریی سینەماکارانی ناوداری جیهانی و نمایشکردنی دەیان فیلم لە کەرتی جیاوازدا، نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەرهێنەرە ژنەکان کارەکانی دەستپێکرد. چەندین وۆرکۆشۆپی پسپۆڕییش لە پەراوێزی نمایشەکاندا بەڕێوەدەچێت.

نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەرهێنەرە ژنەکان لە ناوەندی کلتوریی "ئەدنان سایگون" لە شاری ئیزمیر کرایەوە. ئەم فیستیڤاڵە جارێکی دیکە میوانداریی سینەماکارە نێودەوڵەتییە ناودارەکان لە ئیزمیر دەکات.

هەریەک لە هودا بێنیامینا دەرهێنەری فەڕەنسی، ئایرین ڤۆن ئەلبێرتی و سارا ئانا گرۆس دەرهێنەری فیلمی دیکۆمێنتاری لە ئەڵمانیا، ئەنتۆنیۆ پالۆمبۆ تێرزۆ بەرهەمهێنەری ئیتاڵی، داریا باجیچ دەرهێنەر و بەڕێوەبەری فیستیڤاڵی فیلمی باڵکان لە سربیا و فەرزانە گالیخانۆڤا دەرهێنەر لە ئاسیای ناوەڕاست، وەک ئەندامی لێژنەی دادوەری، لە نمایشکردنی فیلمەکان و پێشکەشکردنی وۆرکۆشۆپە پسپۆڕییەکاندا بەشدار دەبن.

فیستیڤاڵی ئەمساڵ، سەرنجی زۆری لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

بە گشتی 675 داواکاریی بۆ بەشداریکردنی فیلم لە 88 وڵاتەوە پێگەیشتووە. فیلمە هەڵبژێردراوەکان لە بوارەکانی فیلمی درێژ، دیکۆمێنتاری، کورتەفیلم، ئەنیمەیشن و فیلمی تاقیکاری نمایش دەکرێن.

جێگەی ئاماژەیە بەرنامەی فیستیڤاڵی ئەمساڵ بە زیادکردنی بەشی "دیدگای فێمینیستی" زیاتر فراوان کراوە.

ئەم خولەی فیستیڤاڵەکە، وەک پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ ناساندنی تواناکانی ژنان لە بواری سینەمادا دەبینرێت و بڕیارە تا چەند ڕۆژی داهاتوو لە نمایشکردنی فیلمە هەڵبژێردراوەکان بەردەوام بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.