ڕاستەوخۆ

تورکیا لێکۆڵینەوە لە سەدان دۆسیەی تاوانی بکەرنادیار دەستپێدەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دادی تورکیا پڕۆسەیەکی بۆ پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لەو دۆسیە تاوانکارییانە دەستپێکردووە کە ساڵانێکی زۆرە بە ناڕوونی ماونەتەوە و بە دۆسییەکانی "بکەرنادیار" ناسراون.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ ڕوونکردنەوەی دۆسیەکانی بکەرنادیار، توانای دامەزراوەیی وەزارەتەکەیان بەرز کردووەتەوە. لە ئەنجامی پشکنینەکان لە سەرانسەری تورکیادا، پرۆسەیەکی فراوانی لێکۆڵینەوە بۆ 638 دۆسیە و 693 قوربانی لە 75 پارێزگای ئەو ولاتە دەستیپێکردووە.

وەزیری دادی تورکیا گوتیشی، دۆسیەی تاوانەکانی کوشتن و قوربانییەکانی تاوانی بکەرنادیار لە سەرانسەری تورکیادا کۆکراونەتەوە کە لە 280 دۆسیە و 305 قوربانی پێکدێت.

دۆسیەکانی بکەر نادیار لە ساڵانی سەرەتای 80کانەوە بۆ ناوەڕاستی 90کان بەردەوام بوو.

بە گوێرەی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە باکوری کوردستان و تورکیا، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، نووسەر و کەسایەتی کورد و تورک لەم دۆسیەیەدا کوژراون و تا ئێستا ش دۆسییەکانیان لە دادگاکان بە کراوەیی ماوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.