له دوێنێوه ئه‌مریكا و ئیسرائیل توانیوویانه رابه‌ر و چه‌ندین سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی باڵای ئێران بكوژن
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كه‌سانی ناو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی گرته‌وه، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، عه‌لی شه‌مخانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی و سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی، موجه‌ته‌با خامه‌نیی كوڕی خامه‌نیی و یه‌كێك له‌وانه‌ی وه‌ك جێگره‌وه‌ی باوكی باس ده‌كرا پێكه‌وه له یه‌ك هێرشدا كوژران.
هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه كوژراون له‌وانه‌ش، محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسداران، ئه‌میر حاته‌می فه‌رمانده‌ی سوپا، عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی سوپاسالار.
هاوكات ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منیانه‌ی راسپێردرابوون بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ئه‌وانیش كوژران كه بریتین له، غوڵام ره‌زا سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی په‌سیج ، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس.