بەهۆی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دوێنێ هاتوچۆ له دهروازهی حاحی ئۆمهران وهستا و ئهمڕۆ سنووردار كرا.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەک، ئێستا تەنیا ئەوانەی هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانین، دەتوانن لە دیوی كوردستانەوە بە دەروازەی حاجی ئۆمەراندا بچنەوە ئێران.
لە ئێرانیشەوە، تەنیا هەڵگرانی پاسپۆری عێراقی دەتوانن بێنەوە ناو خاكی كوردستان، جگه لەوە هەموو هاتوچۆیەكی بازرگانی و گەشتیاری لەهەردوو دەروازەكهوە ئێستا بە قەدەغەكراوی ماوەتەوە.