مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی ده‌دات له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق و ده‌ڵێت: ته‌واوی موچه‌كان دابینكراوه و ترسی فه‌وتانیان نیه.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سۆمەریەنیوز، ده‌شڵێت: هه‌ر دواكه‌وتنێك له دابه‌شكردنی موچه، مانای وانیه حكومه‌ت كێشه و قه‌یرانی دارایی هه‌بێ و پابه‌ند نه‌بێت به ئه‌ركه داراییه‌كانی سه‌رشانی، به‌ڵكو دۆخی دارایی وڵات جێگیره و دواكه‌وتنی موچه ته‌نها په‌یوه‌ندیداره به رێكاره ته‌كنیكیه‌كانه‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ته‌ئكید ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: موچه‌ی موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت و موچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی، تا كۆتایی ساڵ به ته‌واوه‌تی دابینكراوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه داراییه‌ی حكومه‌ت دایناوه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر دواكه‌وتن له واده‌ی دابه‌شكردنی موچه رووبدات، ئه‌وا رێكارێكی كارگێڕیی په‌یوه‌ندیدار به رێكخستنی بابه‌ته داراییه‌كانه و هیچی تر.
وتیشی: حكومه‌ت ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دواكه‌وتنه‌شی روویداوه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ت دابینكردنی موچه و باشكردنی باروگوزه‌رانی هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه.