ڕاستەوخۆ

زیادبوونی ژمارەی کارگە گەورەکانی عێراق بەراورد بە ساڵی ڕابردوو؛ کەرتی تایبەت لە بەرهەمهێنان و کەرتی گشتی لە مووچەدا لە پێشەوەن

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی دەستەی ئامار و سیستمی زانیارییە جوگرافییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ساڵی 2025دا ژمارەی کارگە پیشەسازییە گەورەکان لە عێراق (بێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) گەیشتووەتە 965 کارگە، کە گەشەی ساڵانەی بە رێژەی 2.6% تۆمارکردووە و بەهای بەرهەمەکەیان 14.65 تریلیۆن دینار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کەرتی تایبەت زیاتر لە 52%ـی کۆی بەرهەمهێنانی لە دەستدایە (7.63 تریلیۆن دینار)، لە کاتێکدا کەرتی گشتی نزیکەی 67٪ـی دەستی کار (104,865 کارمەند) و 78.5%ـی کۆی مووچەکانی لە دەستدایە (1.35 تریلیۆن دینار لە کۆی 1.72 تریلیۆن دینار).

دابەشبوونی کارگەکان و بەرهەمهێنان:

کەرتی تایبەت: 892 کارگە (دیارترینیان بەرهەمهێنانی شەکر و ڕۆن بە بەهای 3.02 تریلیۆن دینار).

کەرتی گشتی: 67 کارگە.

کەرتی تێکەڵاو: 6 کارگە.

کۆی ژمارەی کارمەندان لە کارگە گەورەکاندا گەیشتووەتە 154,977 کەس و تێکڕای مووچەی ساڵانەی یەک کارمەند 11.1 ملیۆن دینار بووە. هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگای بابل بە بەهای 4.94 تریلیۆن دینار لە پلەی یەکەمی بەرهەمهێناندایە و پارێزگای موسەننا بە 0.52 تریلیۆن دینار لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدایە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.