ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵا (حوسییەکان) لە یەمەن، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ڕەت کردەوە، کە گوتبووی حوسییەکان داوایان لە واشنتۆن کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر ڕابگرێت.
پێشتر ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مایکل مارتن، سەرۆک وەزیرانی ئێرلاندا لە دبلن ڕایگەیاندبوو، حوسییەکان داوایان لە ئەمریکا کردووە لە بەئامانجگرتنیان چاوپۆشی بکات.
لە وەڵامدا، حزام الأسد، سەرکردە لە بزووتنەوەی حوسییەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لێدوانەکانی ترەمپی بە "درۆ و شانۆگەری" وەسف کرد و باسی لەوە کرد، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.