ڕاستەوخۆ

سەرۆکی ئێران داوا لە وڵاتانی بریکس دەکات ڕووبەڕووی سزایەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی ببنەوە

reset font size increase font size

مسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران داوای لە ئەندامانی گروپی "بریکس" کرد هەنگاوی کرداری بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سزا یەکلایەنەیانەی، کە گەلان دەکەنە ئامانج و ئاستەنگ لە بەرژەوەندیی پرۆسەی گەشەپێدانی وڵاتاندا دروست دەکەن.

پزیشکیان لە وتارێکیدا لە کاتی بەشداریکردنی لە لووتکەی گرووپەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە ئەندامانی بریکس ڕووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببنەوە کە دەیانەوێت بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی بکەنە ڕەفتارێکی قبووڵکراو.

سەرۆککۆماری ئێران جەختیشی لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی گرووپەکە کردەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە فشارە ئابوورییەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.