ڕاستەوخۆ

بەحرێن بەشداریکردنی لە کۆبوونەوە وەرزییەکانی تایبەت بە گەرووی هورمز بەهۆی ئێران ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی وەزاریدا ناکات کە ئێران تێیدا بەشدار بێت و تایبەت بێت بە دۆسیەی تەنگەی هورمز، تاوەکو ئەو کاتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوەتی ئاسایی دەبنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن ئاشکرای کرد، بە شێوەیەکی فەرمی دەسەڵاتدارانی سەلتەنەتی عومانیان لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، ڕەفتار و کردەوەکانی ئێران لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکان، مەترسییەکی بەردەوام و ڕاستەقینەن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و نەبوونەتە بابەتێک کە کۆتایی هاتبیێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.