ڕاستەوخۆ

تاران، تەورێز و چەندین شاری دیکەی ئێران بە چڕى بۆردومانکران

reset font size increase font size

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، ئەسفەهان، تەورێز، بوشەهر، ئابادان و چەندین ناوچەی دیکە زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە لە زۆربەی شارەکان بیستراوە.

شەوی هەینی و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تاران و چەندین شاری گەورەی دیکەی ئێران ڕووبەڕووی شەپۆلێکی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتى میدیا ناوخۆییەکانى ئێران، دەنگی تەقینەوەی گەورە لە باکور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی تاران بیستراوە و دانیشتووانی پایتەخت ئەم شەوەیان بە "ترسناکترین شەو" لە دەستپێکی جەنگەوە وەسف کردووە. هاوکات هێرش کراوەتە سەر زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران و زیانی پێگەیشتووە.

هەروەها شاری تەورێز ڕووبەڕووی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی کێوی عەیناڵی و وەلیعەسر بووەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی گەڕەکەکانی ئەو شارە پچڕاوە.

لە باشوری ئێرانیش، کارگەکانی دروستکردنی کەشتی لە بوشەهر، ئەسکەلەی بەندەری چارەک و شاری ئابادان کەوتوونەتە ژێر بۆردومانێکی قورس کە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دەیان کەشتیی بارهەڵگر.

هەروەها لە پارێزگای ئەسفەهان، فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەو شارە کراوەتە ئامانج و لە شارەکانی کەرەج و ئیسلام‌ئابادیش دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.