بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كۆببنه‌وه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه دواخرا.
شێروان دووبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای نزیك له حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی په‌رله‌مانی عێراق دواخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شانده‌كه‌ی به‌غداد ده‌یانه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌یان بخه‌نه دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
ڕۆژی 11ـى ئه‌م مانگه نزار ئامێدی كاندیدی یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی پارتی له میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كه فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 18ـى ئه‌م مانگه بڕیاریاندا تا كاتێكی نادیار بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
دواتر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق شاندێكی پێكهێناو بڕیاردرا سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كۆببنه‌وه.