ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا بڵاوی کردەوە که لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠٢٦ـدا، لانیکەم ٧١ کەس لە ٢٦ زیندانی جیاوازی ئێران، ٦ کەس لە شوێنی نادیار و ٢ کەسیش لە شوێنی گشتی لەسێدارە دراون.
بەگوێرەی ئامارەکە، لەو ژمارەیە ٧ کەسیان زیندانیی سیاسی بوون (کە ٦ کەسیان پەیوەندیدار بوون بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ و ١ کەسیش بە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی)، ٢ کەس زیندانیی ئەمنی بوون و پەیوەست بوون بە گرووپە توندڕەوەکانەوە،.
هەروەها زیاتر لە ٥٠٪ی سزادرابووان بە تۆمەتی "کوشتن" و ٣٦٪یش بە تۆمەتی "مادەی هۆشبەر" لەسێدارە دراون.
لەنێو قوربانییەکاندا ٢ ژن و لانیکەم ١ منداڵ-تاوانبار بوونیان هەبووە، و زۆرینەی لەسێدارەدانەکانیش بە بێدەنگی و دوور لە چاوی رسانە فەرمییەکان ئەنجام دراون.
کوردپا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ـدا کۆی گشتیی ٣٥٩ حاڵەتی لەسێدارەدان لە سەرتاسەری وڵات تۆمار کراوە، و لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردووشدا ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتووەتە ٩,١٤٩ کەس، کە ئەمەش نیشاندەری بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە.