ڕاستەوخۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دزیکردنی لە دوای چوار ساڵ دەستگیرکرد 

reset font size increase font size

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی دزیکردن لە دوای چوار ساڵ ڕاکردنی بۆ خوارووی عێراق، دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، تۆمەتبارێک دوای چوار ساڵ لە دزیکردنی و ڕاکردنی بۆ خوارووی عێراق، سەر ئەنجام توانرا دەستگیربکرێت کە چەندین تاوانی دزی لەچوارقوڕنە و ڕانیە ئەنجامداوە.   

دەشڵێن، تۆمەتبار لە ساڵی 2022 چوار مۆبایلی جۆری گالاکسی و نۆکیا، بڕی 300 دۆلاری ئەمریکی، زیاتر لە 70 هەزار دیناری عێراقی و یەک دەمانچەی دزیبوو دواتر بـــەرەو خـوارووی عـێــراق ڕایکردبوو.

ئاماژەبەوەشکراوە، دواتر تۆمەتبار لە 2026 گەڕایەوە بۆ ڕانیە و “دوو بوتڵى غاز” ـى دزی، کە بەهۆیەوە سەرجەم دۆسیە کۆنەکانی هەڵدرایەوە.

باسلەوەشکراوە، تۆمەتبار خەڵکى ناوەڕاست و خوارووى عێراقە و دانـی نا بەتاوانەکانیدا، بــەگوێرەی مــاددەی 443 و444 لە یــاســایــی ســزادانی عــێــراقــی لــێــکۆڵــیـنــەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.