ڕاستەوخۆ

ئێران دوو زیندانی سیاسی لە سێدارە دا

reset font size increase font size

دەزگای دادی  ئێران ڕایگەیاند، سزای لە سێدارەدانی بەسەر هەریەکە لە ئەبولحەسەن مونتەزەر و وەحید بەنی عامریاندا جێبەجێ کردووە.

 دوو زیندانییە سیاسییەکە پێشتر، بە تۆمەتی دژایەتیکردنی حکومەت بە چەک و ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق تۆمەتبار کرابوون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی فراوانی لە سێدارەدان لە ئێران بەسەر زیندانیانی سیاسیدا جێبەجێکراوە، وەک پویا قوبادی، بابەک عەلیپوور، ئەکبەر دانشوەرکار و محەممەد تەقەوی لە سەر هەمان دۆسیە لەسێدارە دراون. 

حکومەتی ئێران، لە دوای سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی (شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی)، سیاسەتی سەرکوتکردنی توندتر کردووە.

 بەکارهێنانی تۆمەتی تیرۆر و دژایەتیکردنی حکومەت بە چەک بۆ چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی، ئامرازێکی سەرەکییە بۆ بێدەنگکردنیان لە لایەن ئێرانەوە.

هاوکات، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە ئەم لەسێدارەدانانە بێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە یاساییەکانە و تەنیا بۆ ترساندنی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.